رووداو دیجیتاڵ
شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق، شنگال و رەبیعەی لە سنووری پارێزگای نەینەوا گرتوەتەوە و کەشناسانی عێراق دەڵێ، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە (27ی تشرینی یەکەمی 2026)بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تەپۆتۆز و خۆڵبارینەکە بەهۆی هەوری کەڵەکەبووی برووسکەدارەوەیە کە بای چالاکی لەگەڵدایە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، شەپۆلەکە بە دیاریکراوی لە سنووری شنگال و رەبیعە لە پارێزگای نەینەوا و قائیم لە سنووری پارێزگای ئەنبارە، بەڵام ئەمشەو کاریگەرییەکەی کەم دەبێتەوە.
عامر جابری ئاماژەی بەوەش کرد کە پێشبینی ناکرێ شەپۆلەکە بگاتە شاری بەغدا و هەرێمی کوردستان .
هەر لەوبارەوە، ئاسۆ کەمال، کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەرچاوەی ئەو خۆڵباراینە کە بەشێکی رۆژئاوای کوردستانیشی گرتوەتەوە، بای باکووری رۆژئاوایە.
کەشناسەکە گوتی، ئەو خۆڵباراینەی ئێستا هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.


.webp&w=3840&q=75)
