رووداو دیجیتاڵ دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیارێکی 32 ساڵ لەمەوبەری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی پێشووی هەڵوەشاندەوە، کە رێگری لەوە دەکرد بیانییەکان موڵک لە عێراق بکڕن و وەبەرهێنان بکەن، سکاڵاکە لەلایەن عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانەوە تۆمار کرابوو. سێشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2026، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، بڕیاری ژمارە 23ی ساڵی 1994ی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی دەسەڵاتی پێشووی عێراقی بە نادەستووری دانا و دەبێت هەموو لایەنەکان بە بڕیارەکەی دادگە پابەند بن. ئەو بڕیارەی هەڵوەشێنراوەتەوە سەرجەم ئەو بڕیارانەی پێش خۆی راگرتبوو، کە رێگەى دەدا بەوەى کەسانى بیانی موڵک لە عێراق بکڕن یان وەبەرهێنان بکەن. بڕیارەکە سزای ئەو کەسانەیشی دیاری کردبوو کە سەرپێچی دەکەن، کە دەگاتە سێ ساڵ بەندکردن و دەستبەسەرداگرتنی ئەو موڵکەی کڕدراوە یان ئەو وەبەرهێنانەی کە لەناو عێراق کردوویانە. ئەو هەنگاوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ لادانی بەربەستە یاساییەکانە لەبەردەم راکێشانی وەبەرهێنەری بیانى بۆ عێراق.