رووداو دیجیتاڵ
دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵایەکی سەرۆکی پێشووی دەستەی وەبەرهێنانی رەتکردەوە و رایگەیاند: بڕیاری پەرلەمان بۆ دوورخستنەوەی دروستە.
دانیشتنی دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی سکاڵای حەیدەر مەکییە، سەرۆکی پێشووى دەستەی نیشتمانى وەبەرهێنانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2026 بوو.
حەیدەر مەکییە داوای لە دادگە کردبوو کە بڕیارێکی پەرلەمان بۆ دوورخستنەوەی بە نادەستووری هەژمار بکرێت، بەڵام دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵاکەی رەتکردەوە و لە بڕیارەکەیدا هاتووە: ئەو بڕیارەی پەرلەمان دروست بووە.
9ی تەمووزی ئەم ساڵ پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری دوورخستنەوەی حەیدەر مەکییەی لە پۆستەکەی دەرکرد و دۆسیەکەی درایە دەستەی دەستپاکی.
نازک ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵی وا دەکات کە حەیدەر مەکییە نەگەڕێتەوە بۆ پۆستەکەی و ئەو بڕیارانەی پەرلەمان دەریان دەکات وەک خۆی جێبەجێ دەکرێن.
پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی داوای لە حەیدەر مەکییە کردبوو کە ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بێت، بەڵام ئامادە نەبوو، بەو هۆیەوە لە 9ی تەممووز دووری خستەوە.




