رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی فڕۆکەخانەی مەشهەد رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی ئەو شارەوە بۆ نەجەف دەستپێدەکەنەوە و بڕیارە ئەمشەو یەکەم فڕۆکە بەرەو عێراق بفڕێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 04-10-2026، حەسەن جەعفەری، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی فڕۆکەخانەی "شەهید هاشمی نەژاد" لە مەشهەد رایگەیاند، دوای ئەو سنووردارکردنانەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە سەپێندرابوون، ئەمشەو کاژێر 18:40 یەکەم گەشتی ئاسمانی لە هێڵی مەشهەد - نەجەف دەستپێدەکاتەوە.
جەعفەری بە میدیای فەرمی ئێرانی راگەیاند، دووەم گەشتی ئاسمانیش کاژێرێک دوای گەشتی یەکەم دەکرێت.
سەبارەت بە نرخی بلیتەکانیش، جەعفەری روونیکردەوە، دیاریکردنی نرخ لە دەسەڵاتی رێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێراندایە.
هەینی رابردوو گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران بەهۆی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا راگیران.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەروەی عێراق، رۆژی هەینی، ، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاندبوو، رۆژی پێنجشەممە ، لە واشنتن لەگەڵ سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆبووەتەوە، باس لە پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا و پێشهاتی دۆخی ئابووری و ئەمنیی ناوچەکە کراوە، سکۆت بێسێنت رەزامەندی دا لەسەر بەدەرکردنی ئەو گەشتانەی لە سزاکان، کە بۆ شوێنە پیرۆزەکان دەکرێن.

.jpeg&w=3840&q=75)

