رێکلام:
بەغدا 7ی ئەیلوولی 2026 - کۆمپانیای فۆرد، نوسینگەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا، رایگەیاند، کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە بۆ بازرگانی ئۆتۆمبێل و بریکارنامە بازرگانییەکان (SAT) ی وەك هاوبەش و دابەشکاری فەرمیی خۆی لە کۆماری عێراق دەستنیشان کردووە، ئەم هاوبەشییەش لە 1 ی تشرینی یەکەمی 2026ـەوە دەستپێدەکات.
کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT)، دەرئەنجامی هاوبەشییەکی ستراتیژییە لە نێوان گروپی مارچ هۆڵدینگ (March Holding) و گرووپی عولەییان (Alayyan Group)، بە پێی ئەم دەستنیشانکردنە، کۆمپانیای ناوبراو بەرپرسیارێتی دابەشکردنی ئۆتۆمبێلەکانی فۆرد، دابینکردنی پارچەی یەدەگی ڕەسەن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن لە عێراق دەگرێتە ئەستۆ.
March Holding گروپێکی وەبەرهێنانی هەرێمییە و کۆمەڵێك کۆمپانیای جۆربەجۆری وەبەرهێنان بەڕێوەدەبات، کە زیاتر لە 10 کۆمپانیا لەخۆدەگرێت لە کەرتە ستراتیژییەکانی بازاڕی عێراقدا، دیارترینیان بریتین لە تەکنەلۆژیا، خزمەتگوزاریی دارایی، چارەسەری دیجیتاڵی و بازرگانی ئەلیکترۆنی، گروپی عولەییانیش یەکێکە لە رەسەنترین و بەئەزموونترین کۆمپانیاکانی دابەشکردنی ئۆتۆمبێل لە ناوچەکە و ئەزموونی زیاتر لە 50 ساڵی هەیە لەم کەرتەدا، هەر بۆیە ئەزموونی گشتگیری بازاڕ و توانا ناوخۆییە بەهێزەکانی هەردوولا، بنەمایەکی بەهێز بە کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT) بۆ بازرگانی ئۆتۆمبێل (SAT) دەبەخشن بۆ پشتیوانیکردن لە گەشەسەندنی بەردەوامی فۆرد و بەهێزکردنی ئەزموونی کڕیاران لە سەرانسەری عێراق.
ئەم دەستنیشانکردنە رەنگدانەوەی پابەندبوونی درێژخایەنی فۆردە بەرامبەر بە کۆماری عێراق و جەختکردنەوەیەتی لەسەر فراوانکردنی مەودای گەیشتن بە ئۆتۆمبێلە نوێیەکانی فۆرد، پارچەی یەدەگی ڕەسەن و خزمەتگوزارییە پێشکەوتووەکانی چاککردنەوە. هەروەها فۆرد بە هەماهەنگی کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT) کار دەکەن بۆ بەهێزکردنی تۆڕی فرۆشتن و خزمەتگوزارییەکان، بە مەبەستی چەسپاندنی ئەو متمانەیەی کە کڕیاری عێراقی لە ماوەی دەیەکانی رابردوودا بەم براندەیان بەخشیوە.
راڤی ڕاڤیچاندران، سەرۆکی فۆرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ڕایگەیاند: "عێراق تەوەرێکی سەرەکییە بۆ پلانی گەشەسەندنی فۆرد لە ناوچەکەدا، و هەوڵ دەدەین خزمەتگوزارییەکی بەردەوام و درێژخایەن پێشکەش بە کڕیارانمان بکەین تیایدا، کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT) کەلەگەڵماندا هاوبەشە و هەمان دیدگای ئێمەی هەیە لە ڕووی سەروەریی کڕیار و پشت بەستن بە پێوەرەکانی کوالیتی و گەشەسەندنی بەردەوام، ئەزموونی کۆمپانیاکە و تێگەیشتنی قووڵی بۆ بازاڕی ناوخۆیی دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ئەزموونی کڕیارانی فۆرد، لە قۆناغی بڕیاری کڕینەوە تا خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆشتن".
محەممەد عولەییانیش، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT) گوتی: "فۆرد خاوەنی میراتێکی دێرین و دەوڵەمەندە لە بازاڕی عێراقدا، و چەندین دەیەیە پێگەی خۆی وەك براندێکی پێشەنگ و متمانەپێکراو پاراستووە و کڕیاری عێراقی پشتیان پێی بەستووە، و ڕۆڵی ئێمە تەنها دابەشکردنی ئۆتۆمبێل نییە، بەڵکو پاراستنی ئەو میراتەیە و بەهێزکردنی ئەو متمانەیەیە کە ئەم براندە لە ماوەکانی ڕابردوودا دروستی کردووە، و ئێمە کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT)مان لەسەر بنەمای ژێرخانێکی پێشکەوتوو و شارەزایی مرۆیی، و پابەندبوونی درێژخایەن دامەزراندووە، بۆ ئەوەی ئەزموونێکی شایستە پێشکەش بە کڕیارانی فۆرد بکەین لە عێراقدا".
یاسین ئەلساعاتی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT) زانیاریی زیاتری خستەڕوو و گوتی: "بازاڕی عێراق دەرفەتێکی زێڕین بۆ براندی فۆرد دەستەبەر دەکات، و ڕۆڵی ئێمەش بریتییە لە گۆڕینی ئەم دەرفەتە بۆ سەرکەوتنی بەرجەستەکراو و بەردەوام لە ساڵانی داهاتوودا، لە ڕێگەی ئاوێتەکردنی شارەزایی کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT) لە بازاڕی ناوخۆییدا لەگەڵ توانای داهێنەرانە و جیهانیی کۆمپانیای فۆرد، و کار دەکەین بۆ بەهێزکردنی توانای کێبڕکێکارانە و فراوانکردنی پێگەی براندەکە لە یەکێك لە گەشەسەندووترین بازاڕەکانی ناوچەکەدا".
راڤیچاندران سەرۆکی فۆرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لە درێژەی لێدوانەکەیدا جەختی لەسەر هەوڵەکانی هەردوولا کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی پرۆسەی گواستنەوەی ئاسان و بێ گیروگرفت کە بەرژەوەندی کڕیاران بپارێزێت، و لە کۆتایی وتارەکەیدا گوتی: "ئێمە لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی کۆمپانیای ئەلقاصد دەکەین بۆ هەوڵ و ماندوبوونە بێوچانەکانی لە نوێنەرایەتیکردنی فۆرد لە عێراقدا لە ماوەی 9 ساڵی ڕابردوودا، و بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکەمان کار دەکەین بۆ دەستەبەرکردنی پرۆسەی گواستنەوەیەکی ئاسان و بێ گرفت".
فۆرد و ئەلقاصد تا 30ی ئەیلوولی 2026 پێکەوە کاردەکەن بۆ بەردەوامیدان بە کارەکان و پشتیوانیکردنی بێپچڕانی کڕیاران لە ماوەی پرۆسەی گواستنەوەدا. لەم ماوەیەدا، کڕیاران دەتوانن وەك پێشتر ئۆتۆمبێلەکانی فۆرد بکڕن، پارچەی یەدەگی ڕەسەن و خزمەتگوزارییەکانی چاککردنەوە لە ناوەندەکانی کۆمپانیای ئەلقاصددا وەربگرن، و پاش تەواوبوونی پرۆسەی گواستنەوە بۆ کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT)، گەرەنتی ئۆتۆمبێلەکان، پاڵپشتییەکانی دیکەی وەك خزمەتگوزاری و دەستکەوتنی پارچە یەدەگەکان بەردەوام دەبن.
هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی دەستپێکی کارکردن، وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە لقەکانی کۆمپانیای شیمال ئەلجەزیرە (SAT)، و سەنتەرە خزمەتگوزارییە باوەڕپێکراوەکان و کەناڵەکانی دیکەی پەیوەندیکردن بە کڕیارانەوە، هەنگاو بە هەنگاو ڕادەگەیەندرێن.
کۆتایی
دەربارەی کۆمپانیای فۆرد مۆتۆر: کۆمپانیای فۆرد مۆتۆر (لە بۆرسەی نیویۆرك بە هێمای: F تۆمارکراوە)، کۆمپانیایەکی جیهانییە و بارەگای سەرەکی لە شاری دێربۆرنە لە ویلایەتی میشیگن، پابەندە بە بەشداریکردن لە بنیاتنانی جیهانێکی باشتر کە تێیدا هەر تاکێك ئازادی هاتووچۆ و بەدیهێنانی خەونەکانی هەبێت.



