رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، پێنج لیژنەی وەزارەت پێکهێندراون بۆ ئەوەی بە هاوکاریی بانکی نێودەوڵەتی، پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2027 ئامادە بکەن.
ئەو گوتانەی فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا بوو لەگەڵ ئەندامانی ئەو پێنج لیژنەیە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ی ئابی 2026 ئەنجامدرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی عێراق، فالح ساری رایگەیاندووە کە کارنامەی حکومەت لە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەدا جێگەی کراوەتەوە، لەوەی پەیوەندیدارە بە بەستنەوەی کارنامە و دەستخستەى دارایی بە کارە لەپێشینەکان و ئامانجەکانی حکومەت.
بەگوێرەی حکومەتی عێراق، بڕیارە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2027 رەوانەی پەرلەمان بکرێ.
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، ئەو پێنج لیژنە لاوەکییەی پێکهێنراون، بنەما تەکنیکییەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ئامادە دەکەن، ئەوەش بە هاوکاریی رێکخراوی بانکی نێودەوڵەتی، تاوەکو دەگەنە داڕشتەیەکی تەواوی بودجە لە ماوەیەکی دیاریکراودا.
بڕیارە پڕۆژەیاسای 2027ی عێراق بۆ یەکەمجار لەسەر شێوازێکی نوێ بێت کە بەرنامە و ئامانجە و لە سەرەتاوە لە دوو وەزارەت و دوو پارێزگا جێبەجێ دەکرێ.


