رووداو دیجیتاڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، ئەمساڵ 155 ملیۆن پەنجەماسییان خستووەتە رووبار و دەریاچەکانی عێراقەوە کە 65%ی لە پار زیاترە. قوسەی حەتاب، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتەکەی، ئەم ساڵ 155 ملیۆن پەنجەماسییان خستووەتە هەردوو رووباری دیجلە و فورات و دەریاچەکانەوە کە زۆرینەیان لە جۆری کارب و ئەو جۆرە ماسیانەن کە ئاشنان بە ژینگەی عێراق. بەر لە وشکەساڵی و کەمبارانی، عێراق ساڵانە نزیکەی یەک ملیۆن تۆن ماسی بەرهەم دەهێنا، بەڵام لە دوای ساڵی 2022ـەوە بڕەکەی بۆ نیوە کەم بووەتەوە. قوسەی حەتاب رایگەیاند، ئەو پەنجەماسییانەی ئەم ساڵ خراونەتە رووبار و دەریاچەکانەوە 65% زیاترە لەو بڕەی پار خرانە رووبارەکان، کە 95 ملیۆن پەنجەماسی بوون.
عێراق07-08-2026کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا بۆ رووداو: لۆژیکی نییە بەر لە چوونە دەرەوەی سوپای ئەمریکا باس لە چەکدانان بکرێت