رووداو دیجیتاڵ
بزووتنەوەى نوجەبا یەکێکە لە گرووپە چەکدارەکانى وابەستەى کۆمارى ئیسلامیی ئێران، داوا دەکات ئەو کۆمپانیا ئەمریکییانە دەربکرێن، لە کەرتى کارەباى عێراقدا کار دەکەن.
چوارشەممە 15ى تەمووزى 2026، ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەى نوجەبا لە نووسینێکدا لە تۆڕی ئێکس، خراپیى دۆخى کارەبا لە عێراق لەدواى ساڵى 2003وە دەخاتە ئەستۆى ئەو کۆمپانیا ئەمریکییانە، کە بە گوتەى ئەو وێستگەکانی دابەشکردنى کارەبا لە عێراق بەڕێوەدەبەن.
ئەکرەم کەعبی دەڵێت: "داوا لە حکومەتى ئێستاى عێراق دەکەم ئەو کۆمپانیایانە دەربکرێن و بگۆڕدرێن بە کۆمپانیاى باشتر و متمانەدارتر، وەک هەنگاوى یەکەمى بنبڕکردنى گەندەڵیى بیانى لە عێراق."
جەنەراڵ ئەلیکتریک و ئێکسێلەرەیت ئینێرجی دیارترین کۆمپانیاى ئەمریکیین، لە کەرتى کارەبا کار دەکەن بۆ زیادکردنى بەرهەمهێنانى ئەو وزەیە.
ئەمیندارى بزووتنەوەى نوجەبا دەڵێت، بزووتنەوەکەى لە بۆسەدا دەبێت بۆ ئەمریکا و "رێگەیان پێ نادات لە دزینی نەوت و خێروبێرى عێراق بەردەوام بن."



.webp&w=3840&q=75)