رووداو دیجیتاڵ
یەکەم کاروانی بارهەڵگری هاوکاریی ئیمارات بۆ لوبنان کە خۆراکە بە خاکی عێراقدا تێدەپەڕێت، کە لە رێگەی کەنداوەوە گوێزراوەتەوە.
هەینی، 10ی تەمووزی 2026، عەلائەدین قەیسی، گوتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی سنووریی ئوم قەسری باکوور دەستی کردووە بە رێکارەکانی تێپەڕینی کاروانی بارهەڵگرەکانی ئیمارات بۆ لوبنان.
ئەوە یەکەم جارە هاوکارییەکانی ئیمارات بۆ لوبنان بە خاکی عێراقدا تێپەڕ دەبێت، لە دوای ئەوەی کە لە رێگەی دەریایی لە کەنداوەوە گەیشتووەتە بەندەری ئوم قەسر لە سنوورى پارێزگاى بەسرە.
عەلائەدین قەیسی رایگەیاند، ئەو بارهەڵگرانە خۆراکیان هەڵگرتووە و بەگوێرەی سیستمی ترانزێت بە خاکی عێراقدا تێپەڕ دەبن تاوەکو دەگەنە لوبنان.
ئەو بارانەی هاوکاریی ئیمارات، شەوی ڕابردوو گەیشتوونەتە بەندەری ئوم قەسر و بە رێگەی وشکانی و لە رێگەی خاکی سووریاوە دەگوازرێنەوە بۆ لوبنان.




