رووداو دیجیتاڵ
هاوپەیمانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى پاڵپشتى رێکارەکانى حکومەتى کرد بۆ بنبڕکردنى گەندەڵى و داواشی کرد، بەشداریى جەماوەریى فراوان هەبێت لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنى عەلى خەمنەیی، رێبەرى پێشووى کۆمارى ئیسلامیى ئێران.
ئەو هاوپەیمانێتییە کە زۆرینەى لایەنە شیعەکان تێیدا بەشدارن، شەوى رابردوو بە بەشدارى، عەلى فالح زەیدى، سەرۆکوەزیران و فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى کۆبووەوە و بەرەبەیانیى 7ى تەممووز راگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە.
بە گوێرەى راگەیێنراوەکە، بەشدارانى کۆبوونەوەکە تاوتوێى هەڵمەتی ئەم دواییەى حکومەتیان کرد بۆ بنبڕکردنى گەندەڵى و پاڵپشتییان لێکرد.
هاوپەیمانێتییەکە بە پێویستى زانى پەرلەمان رێکارەکانی چاودێریکردن چالاک بکات کە بە جۆرێک لەگەڵ هەنگاوە حکومی و دادوەرییەکاندا بگونجێت.
چوارچێوەى هاوئاهەنگى داواى کرد، بەشداریى جەماوەریى فراوان هەبێت لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنى عەلى خامنەیی، رێبەرى پێشووى کۆمارى ئیسلامیى ئێران کە بڕیارە لە هەردوو پارێزگاى نەجەف و کەربەلا بکرێت.
.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)

