رووداو دیجیتاڵ
لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ گیان لەدەستدانی هەڵکەوت عەزیز، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، "سەرەخۆشیی و هاوخەمیی زۆرمان ئاراستەی کەناڵی رووداو دەکەین."
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا کە ئاراستەی تۆڕی میدیایی رووداوی کرد، رایگەیاند، "سەرەخۆشیی قووڵ و هاوخەمیی زۆرمان ئاراستەی کەناڵی رووداو و هەموو رۆژنامەنووسان دەکەین، بۆ کۆچی دوایی رۆژنامەنووس (هەڵکەوت عەزیز) کە بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە گیانی لەدەستدا."
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، "داوای رەحمەت و لێخۆشبوون بۆ کۆچکردوو و، سەبووری و ئارامی بۆ بنەماڵە و خۆشەویستانی دەکەین."
دوای ئەوەی لە رێگەی بەغدا - بەسرە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 8-6-2026 هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێر و بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە بەغدا بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.


.jpg&w=3840&q=75)

.jpg&w=3840&q=75)