رووداو دیجیتاڵ
ئەمیندارى گشتیى کەتیبەکانى سەیدولشەهەدا و گرووپى ئەولیا دەم، هەڕەشەى ئەوە دەکەن کە کاردانەوەیان دەبێت. ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو ئاڵۆزییەى بەهۆى هێرشی مووشەکى بۆ سەر ئیسرائیل لە ناوچەکە دروست بوو.
شەوى 7ى نیسانى 2026، ئەبومەهدى جەعفەرى، گوتەبێژى سەربازیى گرووپى ئەولیادەم لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "لە باشوورى لوبنانەوە تاوەکو بنکەکانى ئەمریکا لە ناوچەکە و کەنداو لەژێر ئاگرى ئێمەدا دەبن."
گرووپى ئەولیادەم یەکێکە لە پێکهێنەرانى گرووپى مقاوەى ئیسلامى لە عێراق کە وابەستەى کۆمارى ئیسلامیى ئێرانە.
ئەو هۆشدارییەى گرووپەکە هاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکردنى هێرشی مووشەکیى ئێران بۆ سەرە ئیسرائیل.
ئەبو ئالا وەلائی، ئەمیندارى گشتىی کەتیبەکانى سەیدولشەهەدا کە یەکێکە لە گرووپە چەکدارە عێراقییەکانى نزیک لە کۆمارى ئیسلامىی ئێران لە تۆڕى ئێکس نووسیویەتى: "ئەگەر بگەڕێنەوە، دەگەڕێینەوە"، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەگەرى بەشداریکردنەوەیان لە دەستپێکردنەوەى جەنگ لە ناوچەکە.




