Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کۆبوونەوەی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

کۆبوونەوەی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

عێراق02-06-2026

باڵیۆزخانەی ئەمریکا "ستایشی" راگەیێندراوەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکات

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عێراق بڕیاری دا هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە بۆ 770 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادبکات
عێراق02-06-2026

عێراق بڕیاری دا هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە بۆ 770 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادبکات

کەتیبەکانی ئیمام عەلی جیابوونەوەی خۆی لە حەشدی شەعبی راگەیاند
عێراق02-06-2026

کەتیبەکانی ئیمام عەلی جیابوونەوەی خۆی لە حەشدی شەعبی راگەیاند

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: پێویستە چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت بێت
عێراق02-06-2026

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: پێویستە چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت بێت


رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا تاوتوێی سنووردارکردنی چەکیان لە دەستی دەوڵەت کرد و بەگوێرەی راگەیێندراوی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەو بەرپرسەی ئەمریکا ستایشی راگەیێندراوەکەی هاوپەیمانیی چوارچێوەی لەبارەی سنووردارکردنی چەک کردووە.

کۆبوونەوەکەی نێوان قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، رۆژی سێشەممە 2ی حوزەیرانی 2026 بوو.

بەگوێرەی راگەیێندراوی راوێژکارێتی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لەو کۆبوونەوەیەدا جۆشوا هاریس ستایشی راگەیێندراوەکەی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کردووە تایبەت بە سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و بە "گۆڕانکارییەکی جۆری" ناوی بردووە، لەپێناو سەربەخۆیی و سەروەریی داهاتووی عێراق.

لە 1ی حوزەیرانی 2026دا هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی رایگەیاند، پاڵپشتیی دابڕاندنی دەستەی حەشدی شەعبی لە لایەنە سیاسییەکان دەکات و  بڕیاری جەنگ و ئاشتی بەدەست دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتەوەیە و هەر کردەوەیەک لەدەرەوەی ئەوە بە دەرچوون لە یاسا هەژمار دەکرێ. 

چوارچێوەی هاوئاهەنگی سەرۆکوەزیرانی عێراقی سەرپشک کرد لە گرتنەبەری رێکار و بڕیاری پێویست لەوەی کە پەیوەندیدارە بە سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەتەوە.

راوێژکارێتی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا پاڵپشتیی حکومەتی ئەمریکای بۆ حکومەتی عێراق دووپات کردەوە و رایگەیاند، وڵاتەکەی هاوکاریی عێراق دەکات بۆ ئەوەی ئابووری و بووژاندنەوەی ببێتە بزوێنەرى کارا بۆ عێراق و خەڵکەکەی.

 

هەستیار قادر
هەستیار قادر02-06-2026