Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

عێراق02-06-2026

سنووردارکردنی چەک لە عێراق؛ زەیدی دەیەوێت پەیوەندیی چەکدارانی حەشد و لایەنەکان بپچڕێنێت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەستیار قادر
هەستیار قادر02-06-2026

بابەتی پەیوەندیدار

عێراق بڕیاری دا هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە بۆ 770 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادبکات
عێراق02-06-2026

عێراق بڕیاری دا هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بۆرییەوە بۆ 770 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادبکات

باڵیۆزخانەی ئەمریکا "ستایشی" راگەیێندراوەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکات
عێراق02-06-2026

باڵیۆزخانەی ئەمریکا "ستایشی" راگەیێندراوەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکات

کەتیبەکانی ئیمام عەلی جیابوونەوەی خۆی لە حەشدی شەعبی راگەیاند
عێراق02-06-2026

کەتیبەکانی ئیمام عەلی جیابوونەوەی خۆی لە حەشدی شەعبی راگەیاند


رووداو دیجیتاڵ

چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان و عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران، دانوستاندنی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی گرووپە چەکدارەکانیان دەستپێکردووە.


تاوەکو ئێستا پێنجیان رازین و دووانیان تێبینییان هەیە، شێوازی جێکردنەوەی ئەو چەکدارانە لە دامەزراوەکانی حکومەتدا یەکلا نەبووەتەوە، بەڵام بۆ پچڕانی پەیوەندیی ئەو چەکدارانە بە لایەنە سیاسییەکانەوە، حکومەت لیستێکی رێکار رادەگەیێنێت.

کۆبوونەوەی شەوی 1ـی حوزەیرانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە ماڵی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر، چەند رێکار و بڕیارێکی لەبارەی سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەت لێکەوتەوە.

ئەو هاوپەیمانێتییە کە زیاتر لە 164 کورسیی پەرلەمانی عێراقی هەیە، پاڵپشتیی دابڕاندنی دەستەی حەشدی شەعبی لە لایەنە سیاسییەکانی کرد و رایگەیاند، بڕیاری جەنگ و ئاشتی بەدەست دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتەوەیە، هەر کردەوەیەک لەدەرەوەی ئەوە بە دەرچوون لە یاسا هەژمار دەکرێت. 

چوارچێوە، سەرۆکوەزیرانیشی سەرپشک کرد لە گرتنەبەری رێکار و بڕیاری پێویست لەوەی پەیوەندیدارە بە سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەتەوە.

عەقیل ردێنی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر بە تۆڕى میدیایی رووداوی راگەیاند، پێناچێت بەزوویی بڕیار لەسەر ئەو پرسە بدرێت و پێویستی بە چەند کۆبوونەوەیەکی دیکە هەیە بۆ ئەوەی هاوپەیمانێتییەکە بگاتە بڕیارێکی دروست لەبارەی سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەت.

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر ئاماژەی بەوەدا، کێشەی تەمەنی دروستبوونی ئەو گرووپانە و جۆری چەک و پێکهاتەکانیان، کە جیاوازن لە هێزە ئەمنییەکانی دیکەی عێراق، بەربەستی دروستکردووە و پێویستی بە کاتە بۆ ئەوەی بەتەواوی بچنە نێو دەستەی حەشدی شەعبی یان دامەزراوەیەکی ئەمنیی نوێ، ئەگەر دابمەزرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، دانوستاندنەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە پەیوەستە بە رازیکردنی گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ چوونە نێو ئەو دەستەیە، لەگەڵ پچڕاندنی پەیوەندیی حیزبیی چەکدارانی حەشدی شەعبی لەگەڵ لایەنەکانیاندا.

عەقیل ردێنی رایگەیاند، کەتیبەکانى حیزبوڵڵا و نوجەبا ماون کە بە سنووردارکردنی چەک و خستنەژێر رکێفی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان قایل ببن، پێنج گرووپی دیکە هەن کە بە بڕیارەکە قایل بوون، ئەوانیش: عەسائیبی ئەهلی حەق، بەدر، سەرایای عاشوورا، سەرایا سەلام و کەتیبەکانی ئیمام عەلی.

کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق پێنج لیوایان لەنێو حەشدی شەعبیدا هەیە و ژمارەی چەکدارانیان بە زیاتر لە 7 هەزار چەکدار مەزەندە دەکرێت، هەرچی بزووتنەوەینوجەبایە، سێ لیوای لەنێو دەستەی حەشدی شەعبیدا هەیە و ژمارەی چەکدارانیان بە زیاتر لە 8 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.

رێگەکە بۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی گوڵڕێژ نییە لە قایلکردنی هەندێک لە گرووپە چەکدارەکان بۆ ئەوەی ببنە بەشێک لە دامەزراوە فەرمییەکان.

 گرووپی ئەسحابولکەهف، کە یەکێکە لە پێکهێنەرانی گرووپی موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق و نزیکە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، راگەیێنراوەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و چەکدانانی رەتکردەوە و رایگەیاند، بۆ ئەوە پێویستە نووسراوی فەرمیی مەرجەعییەتیان بۆ بهێنن.

پچڕانی پەیوەندی

 یەکێک لەو بەربەستانەی کە لەبەردەم رێکارەکانی سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەتە، پچڕانی پەیوەندییە لە نێوان لیواکانی حەشدی شەعبی و لایەنە سیاسییەکانیاندا. 

بەشێک لەو گرووپە چەکدارانە باڵی سیاسییان هەیە و بەشداریی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەکەن، کە دیارترینیان بزووتنەوەی حقوقە کە باڵی سیاسیی کەتیبەکانى حیزبوڵڵایە، لەگەڵ بزووتنەوەی سادیقون ،کە باڵی سیاسیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقە.

حوسێن شەیحانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی عەسائیبی ئەهلی حەق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، یەکێک لەو هەنگاوانەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی جەختی لێدەکاتەوە، ئەوەیە پەیوەندیی نێوان کارمەندانى حەشدی شەعبی و لایەنە سیاسییەکان نەمێنێت.

پچڕانی پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و حەشدی شەعبی، بۆ یەکەمجار لەلایەن موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە، دەستی بۆ برا، کاتێک لە 27ی ئایاردا بڕیاری دا پەیوەندیی گرووپی چەکداریی سەرایای سەلام بە رەوتەکەیەوە بپچڕێنێت و بە تەواوى بیبەستێتەوە بە حەشدی شەعبی و فەرمادەى گشتیى هێزە چەکدارەکان وەک هەنگاوێک بۆ سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەتەوە. 

پچڕانی ئەو پەیوەندییە بەشێکە لە رەشنووسی بڕیارێک کە لەنێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.

حوسێن شەیحانی رایگەیاند، بەمنزیکانە عەلى فالح زەیدى، سەرۆکوەزیران لەسەر بنەمای ئەو رەشنووسی بڕیارە، لیستێک رێکار رادەگەیێنێت کە لەو بارەیەوە دەگیرێتەبەر بۆ نەهێشتنی پەیوەندیی نێوان چەکدارانی حەشدی شەعبی و لایەنە سیاسییەکان و چۆنیەتیی بەهێزکردنی یەکەی ئاسمانى و پڕچەککردنیان و جێبەجێکردنی بڕیاری سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەت.

بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق رۆژی سێشەممە، 2ی حوزەیران رایگەیاند، لیژنەیەکی ناوەندیی پێکهێناوە بۆ ئەوەی پەیوەندیی ئەو بزووتنەوەیە لەگەڵ چەکدارەکانی لە حەشدی شەعبی بپچڕێنێت. 

بڕگەی پێنجەمی مادەی دووی یاسای دەستەی حەشدی شەعبی 2026، ئاماژەی بەوە کردووە، دەبێت کارمەندانى دەستەکە پەیوەندییان لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسی و حیزبی و کۆمەڵایەتییەکان بپچڕێنن و رێگەی کاری سیاسییان پێنادرێت.

چارەنووسی چەکدارەکان

جێکردنەوەی گرووپە چەکدارەکان لەناو حەشدی شەعبی یەکێکی دیکەیە لەو گرێیانەی کە بۆ پرسی سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەت دروست بووە. 

ئەبو میساق مەساری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی رێکخراوی بەدر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: یەکێک لەو بەربەستانەی لەبەردەم سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەتە، چۆنیەتیی گواستنەوەی ئەندامانی گرووپە چەکدارەکانە بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەت کە نزیکەی 25 هەزار کەس دەبن و پێویستە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان رێکار بگرنەبەر و تەرخانکراوی داراییان بۆ دەستەبەربکرێت.

یەکەم خاڵی کارنامەی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی کە لە 14ی ئایار پەرلەمان دەنگی لەسەر دا، سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەت و جێبەجێکردن ییاسایە. 

ئەبو میساق مەساری رایگەیاند، هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەگوێرەی کارنامەی حکومەتی نوێ، دەرفەتێکی بە عەلی فالح زەیدی داوە بۆ یەکلاییکردنەوە و چارەسەری ئەو پرسە کە نزیکەی 60 رۆژە.

 

هەستیار قادر
هەستیار قادر02-06-2026