Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵیۆزخانەی  ئەمریکا لە بەغدا

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

عێراق09-04-2021

باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا: باڵیۆزخانەکەمان داناخەین

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سەمیع زوبێر
سەمیع زوبێر09-04-2021

بابەتی پەیوەندیدار

گوتەبێژ و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق گۆڕدران
عێراق01-06-2026

گوتەبێژ و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق گۆڕدران

بەڕێوەبەری گشتیی بەندەرەکانی عێراق بۆ 60 رۆژ لە کارەکەی دووردەخرێتەوە
عێراق01-06-2026

بەڕێوەبەری گشتیی بەندەرەکانی عێراق بۆ 60 رۆژ لە کارەکەی دووردەخرێتەوە

عێراق چاودێریی نرخی هێلکە دەکات و چەند بڕیارێکی نوێی ئابووری دەردەکات
عێراق01-06-2026

عێراق چاودێریی نرخی هێلکە دەکات و چەند بڕیارێکی نوێی ئابووری دەردەکات

رووداو دیجیتاڵ
   
باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند، وڵاتەكەی نیازی داخستنی باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا نییە، دەشڵێت هێرشی گرووپە چەكدارەكان بۆ سەر ناوچەی سەوز بە ئامانجكردنی سەروەری عێراقە.
 
ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (واع)ی راگەیاند: "ئەمریكا نیازی داخستنی باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا نییە، ئێستاش ئیدارەی ئەمریكا تیشك دەخاتە سەر كاری دیپلۆماسی بۆ گەیشتن بە ئەنجامی باش".
 
تۆلەر ئاماژەی بە هێرشە بەردەوامەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کرد بۆ سەر ناوچەی سەوز و بنکەکانی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق. گوتی: "ئەو هێرشانە بە ئامانجكردنی سەروەری عێراقە، بەڵام حكومەتی عێراق هەنگاوی باشی ناوە بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە".
 
دوای زیادبوونی هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز لە بەغدا، بەرپرسانی ئەمریکا لە سەرووی هەمووشیانەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەکەیان کرد.
 
دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە سێی كانوونی دووەمی 2020 كە ئەمریكا بە هێرشكردنە سەر بارەگاكانی لە عێراق تۆمەتباری دەكردن، بە ئامانجكردنی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عێراق زیادی كردووە.
 
هەفتەی رابردوو قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بەڵێنیدا ئۆپەراسیۆنەكانی "بەرگری" بەردەوام دەبن، بۆ داخستنی سەرجەم بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و گوتی: "هیچ دەرفەتێك بۆ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە ئەنبار، بنكەی سەربازی هەریر لە هەولێر و هیچ سوچێكی دیكەی وڵات نەماوە".
 
رۆژی پێنجشەممە 8-4-2021 شانەی راگەیاندنی ئەمنیی رایگەیاند: "هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەسەر رێگەی نێوان هیت ـ بەغداد، لە رۆژهەڵاتی بنكەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری جۆری هینۆدا گرت، كە 24 مووشەك و هەندێك جلوبەرگی سەربازی تێدابوو".
 
لە گەڕی سێیەمی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان ئەمریكا و عێراق كە رۆژی 7-4-2021 بەڕێوەچوو، واشنتن و بەغدا لەسەر كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكا لە عێراق كۆكبوون. لە راگەیێندراوێكی هاوبەشدا رایانگەیاند: "ئەركی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق تەنیا مەشقپێكردن و راوێژكردن دەبێت، ئەمەش رەنگدانەوەی لەسەر سەركەوتنی هاوبەشی ستراتیژی دەبێت و هاوكاریكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراقيش بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی جارێكی دیكە داعش نەتوانێ‌ ببێتە هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیری عێراق."
 
لە بەرامبەردا حكومەتی عێراق بەڵێنیداوە ئەو بنكە سەربازیانە بپارێزێت، كە هێزەكانی ئەمریكایان تێدا جێگیرە، واشنتیش جەختیكردووەتەوە ئەو هێزانە بۆ هاوكاریكردنی عێراق لە شەڕی دژی داعش لە عێراق دەمێننەوە.
 
گرووپە چەكدارەكان و سیاسەتڤانەكانیان داوای دەركردنی ئەو 2 هەزار و 500 سەربازەی ئەمریكا لە عێراق دەكەن، كە بۆ هاوكاریكردنی عێراق لە شەڕی دژی داعش لە عێراقن، بۆ ئەمەش پشت بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق دەبەستن، كە لە ساڵی 2020 دەنگی لەسەردراوە، بەڵام هێشتا جێبەجێنەكراوە.
 
سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و عێراق تۆلەر گوتی: "لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتە".
 
سەمیع زوبێر
سەمیع زوبێر09-04-2021