رووداو-تەندروستی
توێژینەوەیەکی بەریتانی پێشبینی دەکات، ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لەنێو کەسانی رەگەزگۆڕاو لە ئینگلتەرا لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا زیاتر لە دوو هێندە زیاد بکات.
توێژینەوەکە لەلایەن زانکۆی کوین ماری لە لەندەنەوە ئەنجامدراوە، مەزەندەی کردووە ساڵانە نزیکەی 965 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە لەنێو کەسانی رەگەزگۆڕاو تۆمار دەکرێت، پێشبینیش دەکرێت ئەم ژمارەیە لە ماوەی 5 ساڵدا بۆ هەزار و 739 حاڵەت و لە ماوەی 10 ساڵدا بۆ دوو هەزار و 257 حاڵەت بەرزببێتەوە.
توێژینەوەکەی زانکۆ بەریتانیەکە دەریدەخات، شێرپەنجەی مەمک بە بڵاوترین جۆر دادەنرێت و 19%ـی حاڵەتەکان پێکدەهێنێت، دوای ئەویش شێرپەنجەی کۆڵۆن بە رێژەی 12% و شێرپەنجەی سییەکان بە رێژەی 11% دێت.
هەروەها دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی چارەسەریی هۆڕمۆنی و نەشتەرگەریی گۆڕینی رەگەز وەردەگرن، رەنگە ژمارەی پێشبینیکراوی حاڵەتەکانی شێرپەنجە لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا بە رێژەی 11% کەمتر بێت



