رووداو - تەندروستی چالاکیی ماراسۆن لە کۆڕنیشی پردی دەلال لە زاخۆ بەڕێوەچوو. رێکخەرانی چالاکییەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوە پێشکەشکردن و نزیککردنەوەی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانە لە خەڵک و بەرزکردنەوەی هۆشیاری لەسەر چۆنیەتیی خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی شەکرە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-11-2026 عەمار فەرهاد، سەرۆکی پێشووی یانەی وەرزشیی زاخۆ کە بەشداربوو لە ماراسۆنەکەی شاری زاخۆ بە رووداوی راگەیاند، هەموو هاونیشتمانییەک پێویستە لەم جۆرە چالاکییانە کاتێک تەرخان بکات بۆ بەشداربوون چونکە بۆ تەندروستی زۆر گرنگە. هەروەها، لە رۆژانی ئاسایدا پێویستە وەرزش بکات. د. نەوفەل رەشیید، راگری کۆلێژی پزیشکی زاخۆ دەریخستووە، ئەم چالاکییانە دەبێتە هۆشدارییەک بۆ خۆپاراستی لە زۆر نەخۆشی وەک پەستانی خوێن و شەکرەی خوێن. هەرەها، هەبوونی ئەم چالاکییانە دەبێتە کولتوورێک بۆ شاری زاخۆ". بە گوتەی راگری کۆلێژی پزیشکی زاخۆ، ئەو کەسانەی بەشداری ماڕاسۆنی شاری زاخۆیان کردووە سەروو 400 بەشداربووە و هاونیشتمانێکی زۆر بەبێ ناونووسین بەشدارییان کردووە کە ئەوە دەردەخات کە خواست لەسەر ئەم جۆرە چالاکییانە زۆرە". چیا ئەمین، سەرۆکی یانەی وەرزشیی زاخۆ، دەڵێت "دەستخۆشی لە زانکۆی زاخۆ دەکەین بۆ رێکخستنی ئەم ماڕەسۆنە، داواکارین چالاکی زیاتری لەم شێوەیە لە زاخۆ ئەنجام بدرێت بەتایبەت چالاکی نێو ئاو چونکە زاخۆ خاوەن رووبارێکی جوانە". دکتۆر شیرین، ئەندامی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە دهۆک لە ماڕاسۆنەکە بەشداریکرد و رایگەیاند، وەرزش نەک تەنیا بۆ بەهێزکردنی جەستەیە بەڵکو بۆ بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگە و هۆشیارییە بۆ لایەنی کۆمەڵایەتی و دەروونی. د. هاجەر عەسەن، رێکخەری ماڕاسۆنی (بەرزکردنەوەی هۆشیاری لە خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی شەکرە)، دەڵێت "درێژەی ماوەی ماڕاسۆنەکە 4.2 کیلۆمەترە، هەروەها براوەی ماڕاسۆنەکە خەڵات دەکرێت بۆ بەشداربووی یەکەم، دووەم و سێیەم".
تەندروستی12-11-2026دەرمانەکانی کێشدابەزاندن کاریگەرییان هەیە لە لەدەستدانی کتوپڕی بینایی چاو بۆ هەمیشەیی
تەندروستی12-11-2026بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەکی سەرەکیی هەولێر: خانمان پاڵپشتی بکرێن، دەتوانن بەرپرسیارێتی قورس وەربگرن