رووداو - تەندروستی
د. نووڕجیهان عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگارییە لە هەولێر کە نەخۆشخانەیەکی سەرەکییە و نمە سەرهەنگ لەگەڵیدا چاوپێکەوتنێکی کردووە و جیا لە لایەنی ئیدارییەکەی، دیوە خێزانییەکەی ئەو بەڕێوەبەرەی باس کردووە.
دکتۆر نووڕجیهان دەڵێت: خانمان پێویستە رەچاوی پێگە و ئاستی کۆمەڵایەتیی ماڵباتەکانیان بکەن و کە بوومە بەڕێوەبەری تەندروستیی شەقڵاوە، باوەڕیان بە تواناکانم نەبوو، هەر بۆیە گوتی: ئەو خزمەتەی لە شەقڵاوە پێشکێشم کرد، لە چاوەڕوانیی کەسدا نەبوو
لە بەشێکی قسەکانیدا ئەوەی باس کرد کە خانمانی کورد بەتوانان، بەڵام پێویستە هەلیان بۆ بڕەخسێت و پاڵپشتیی ماڵبات و هاوژین گرنگە بۆ سەرکەوتنی خانمان لە کارەکانیاندا.
د. نووڕجیهان عەلی باسی ئەوەشی کرد کە خانمان پێویستە رەچاوی پێگە و ئاستی کۆمەڵایەتیی ماڵباتەکانیان بکەن و هەر لە باوکییەوە بۆی ماوەتەوە کە بە باشی کارەکانیان بکەن و هەمیشە باشترین پێشکێشبکەن.



