رووداو - تەندروستی
ژینگەپارێزانی تەندروستیی گەرمیان 10 رۆژە بایکۆتی دەوامیان کردووە چونکە چوار مووچەیان پێنەدراوە.
عەدنان محەممەد، سەرۆکی سەندیکای لقی گەرمیانی کرێکاران، دەڵێت "داوا لە ژینگەپارێزانی تەندروستیی دەکەین بچنەوە سەر کارەکانیان و لە رۆژانی داهاتوو دوو مووچەکەی دیکەیان پێدەگات".
عەدنان محەممەد رایگەیاند، چاوەڕوانیی واژۆی وەزیری دارایین بۆ هاتنەوەی مووچەی چوار مانگی رابردووی ژینگەپارێزان.
رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار رایگەیاند، هەوڵدەدەین بەهۆی ئیدارەی تازەی گەرمیان کە دەستبەکاربووە، ئەم گرفتانە نەمێنێت بۆ ئەوەی کارمەندانی تەندروستی دوورببن لە پاکردنەوەی نەخۆشخانەکان.

.png&w=3840&q=75)

