رووداو - تەندروستی
دەزگەی خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA، مۆڵەتی بە بەکارهێنانی دەرمانی Rybrevant Faspro دا کە لەلایەن کۆمپانیای جۆنسۆن و جۆنسۆن بەرهەمهاتووە، بۆ چارەسەری شێرپەنجەی سەر و مل.
دەرمانی Rybrevant Faspro وەک دەرزییەکی ژێر پێست لە ماوەی 5 خولەکدا دەدرێت بە نەخۆش. دەرمانەکە پرۆتینەکانی EGFR و MET دەکاتە ئامانج، بەرپرسن لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان.
بڕیاری دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەیەک کە لەسەر 102 نەخۆش بوو. ئەنجامەکان دەریانخست، 42%ی ئەو نەخۆشانەی دەرمانەکەیان وەرگرتووە، گرێ شێرپەنجەییەکانیان بچووک بووەتەوە یان نەماون. هەروەها، لەنێو ئەو نەخۆشانەی وەڵامدانەوەی ئەرێنییان هەبووە، 56%یان بۆ ماوەی لایەنی کەم شەش مانگ تەندروستییان جێگیر بووە.
بۆچی مۆڵەتی پێدرا:
دەرمانەکە پێشووتر مۆڵەتی بۆ چارەسەری شێرپەنجەی سییەکانی هەبوو، بۆ جاری دووەم مۆڵەتی بۆ جۆرێکی شێرپەنجەی سەر و مل وەرگرت.
پزیشکان رێنوێنی دەدەن، پشکنینی بەردەوام و خۆپاراستن بکرێت لە هۆکارە مەترسیدارەکانی وەک جگەرەکێشان و کحول.



