رووداو - تەندروستی
بەگوێرەی پەیمانگەی نیشتمانیی شەکرە و نەخۆشییەکانی هەرس و گورچیلە (NIDDK) لە ئەمریکا، خواردنەوەی بڕی پێویست شلە، بەتایبەتی ئاو، گرنگترین هەنگاوی خۆراکییە بۆ رێگریکردن لە بەردی گورچیلە.
د. جەیمس مایهر، پسپۆڕی کۆئەندامی هەرس دەڵێت: ئاوی ئاسایی باشترین خواردنەوەی دوای ژەمی ئێوارەیە بۆ گورچیلەکانت، چونکە یارمەتیی لابردنی پاشماوەکان دەدات و جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە.
پسپۆڕانی پەیمانگە ئەمرکییەکە بەم جۆرە ریزبەندی باشترین خواردنەوەکانی دوای ژەمی ئێوارەیان ئاماژەپێکردوە بۆ تەندروستی گورچیلە:
-ئاوی ئاسایی: باشترین هەڵبژاردەیە بۆ تەندروستی گورچیلەکان، هاوسەنگیی کانزاکان رادەگرن و ئاستی شلەمەنییەکان رێکدەخەن، هەروەها میز خەست ناکاتەوە و رێژەی ئەو کانزایانە کەمدەکاتەوە کە دەبنە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە.
-شەربەتی کرانبێری (Cranberry): شەربەتەکە بەبێ زیادکردنی شەکر بێت، دژەئۆکسانی تێدایە کە گورچیلەکان دەپارێزێت.
-چای گیایی: چای گیایی بێ کافاین و بێ شەکر جەستە شێدار دەکاتەوە، چای نەعنا و بەیبوون بە گشتی بە دۆستی گورچیلە دانراون.
-شەربەتی لیمۆ و پرتەقاڵ: شەربەتی لیمۆ و پرتەقاڵ ماددەی سیترەیتیان تێدایە کە رەنگە یارمەتیدەر بێت لە رێگریکردن لە هەندێک جۆری بەردی گورچیلە. باشترە شەربەتەکە بە ئاو روونبکرێتەوە بۆ کەمکردنەوەی شەکری سروشتی و پۆتاسیۆم.
پسپۆڕان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەو کەسانەی نەخۆشیی گورچیلەیان هەیە، پێویستە پێش زیادکردنی خواردنەوەی ئاو یان هەر شلەیەکی دیکە، راوێژ بە پزیشک بکەن.



