رووداو - تەندروستی
کۆنفڕانسی فیدراسیۆنی پزیشکی و زانستیی کوردستان لە بەریتانیا ئەمڕۆ 7ـی 11 دەستیپێکرد بە درووشمی ئەمساڵ، 'داڕشتنی داهاتوو لە رێگەی داهێنانی پزیشکی و زانستییەوە' دەبێت کە رەنگدانەوەی ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەیە لە بواری پزیشکی و زانستدا روودەدات.
ئەمڕۆ شەممە 07-11-2026 تارا تۆفیق، سکرتێری فیدراسیۆنی زانستی و پزیشکیی کوردستان لە بەریتانیا بە رووداوی راگەیاند، کۆنفڕانسی فیدراسیۆنی پزیشکی و زانستیی کوردستان لە بەریتانیا دەرفەتێکی باشە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکە و دروست کردنی پەیوەندی لەنێو گەنجەکان کە رۆڵێکی گەورە دەبینن بۆ دواڕۆژی کوردستان.
تارا تۆفیق، دەڵێت "ئێمە لەرێگەی چەند زانکۆیەک و کۆلێژی پزیشکییەوە دەنگمان دەگات بە کوردستان".
بەگوتەی سکرتێری فیدراسیۆنی زانستی و پزیشکیی کوردستان لە بەریتانیا، ساڵانە لەڕێگەی دوو کۆبوونەوەی خێرخوازی، هاوکاری دەگەیەنین بە نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە لە کوردستان.



.jpeg&w=3840&q=75)