رووداو - تەندروستی
کۆنفڕانسی فیدراسیۆنی پزیشکی و زانستیی کوردستان لە بەریتانیا ئەمڕۆ 7ـی 11 دەستیپێکرد بە درووشمی ئەمساڵ، "داڕشتنی داهاتوو لە رێگەی داهێنانی پزیشکی و زانستییەوە" دەبێت کە رەنگدانەوەی ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەیە لە بواری پزیشکی و زانستدا روودەدات.
ئەم کۆنفڕانسە کەسانی پیشەگەر، توێژەر، زانا و پزیشک کۆ دەکاتەوە کە خولیایەکی هاوبەشیان بۆ پێشخستنی زانست و وەرگێڕانی داهێنان بۆ باشترکردنی بەرهەمداری کەرتی تەندروستی هەیە. لەڕێگەی پێشکێشکردنی بابەتە سەرنجڕاکێشەکان، گفتوگۆی ورد و ئاڵووگۆڕکردنی بیرۆکە و ئەزموونەکانیان کە ژینگەیەکی هاندەر بۆ فێربوون، هاوئاهەنگی و دۆزینەوە دەخوڵقێنن.
هەروەها، ئەمڕۆ شەممە 07-11-2026 دکتۆر تیشک نەقشبەندی، پزیشكی گشتی لە بەریتانیا بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند، ئەرکی پزیشکانی گەنج زۆر قورسە لە بەریتانیا، بەڵام کێشەی کەمیی مووچەیان چارەسەر کراوە.
دکتۆر تیشک نەقشبەندی، دەڵێت "پزیشکانی گەنج لە هەرێمی کوردستان زۆر بەتوانان و سەرکەوتوون، لە زۆر بواریشدا پیشکەوتووترن لە بەریتانیا".



