رووداو - تەندروستی
وەزارەتی تەندروستیی کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ بە فەرمی رایگەیاند، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی مەترسیداری ئێبۆلا لە وڵاتەکەیدا تێپەڕی کردووە، ئەمەش نیگەرانییە جیهانییەکانی سەبارەت بە تەشەنەسەندنی پەتاکە زیاتر کردووە.
دۆخی تەندروستی لە کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ بەرەو قۆناغێکی مەترسیدار دەچێت، دوای ئەوەی حکومەتی وڵاتەکە ئاشکرای کرد کە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی ئێبۆلا لە مێژووی پەتاکەدا لەو وڵاتەدا گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی و ژمارەی 10 هەزار تووشبووی تێپەڕاند.
ڤایرۆسی ئێبۆلا؛ یەکێکە لە مەترسیدارترین ڤایرۆسەکان لە جیهاندا کە دەبێتە هۆی خوێنبەربوونی توند و رێژەی مردنی تووشبووان تێیدا زۆر بەرزە و پێویستی بە ڤاکسین و پێداویستیی پزیشکی هەیە. تەشەنەسەندنی ئەم پەتایە لە کۆنگۆ گورزێکی گەورەیە بۆ سەر کەرتی تەندروستیی ئەو وڵاتە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیگەرانی کردووە لەوەی کە بڵاوبوونەوەی خێرا ببێتە هەڕەشەیەکی ناوچەیی و جیهانی.



