رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ میکانیزمێکی بەرگریی شاراوەی لە ماسوولکەی کەسانی بەساڵاچوودا دۆزیوەتەوە، کە تێیدا ماسولکەکان هێزی خۆیان بەکاردێنن بۆ پاراستنی لە زیان.
توێژینەوەکە لەلایەن زانکۆی کۆپنهاگن لە دانیمارک، ئەنجامدراوە و تێیدا دەرکەوتووە، لەگەڵ چوونە تەمەنەوە ماسولکەکان بەشێوەیەکی سروشتی لاواز دەبن، بەڵام زانایان بۆیان دەرکەوتووە هەندێک لەو گۆڕانکارییانەی پەیوەستن بە بەساڵاچوونەوە، لە راستیدا یارمەتیدەرن بۆ پاراستنی خانەکانی ماسولکە لە زیان.
پرۆفیسۆر د. فابیان فینگەر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئەو گۆرانکارییە بریتییە لە کەمبوونەوەی ئاستی گەردێکی چەوریی تایبەت بە ناوی "کاردیۆلیپین" لەناو "مایتۆکۆندریا" (وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی خانە). ئەم کەمبوونەوەیە وا دەکات مایتۆکۆندریاکان زیان بە خانەکان بگەیەنن، ئەم گۆڕانکارییە وا دەکات ماسولکەکان هێزیان کەمببێتەوە، بەڵام لە بەرامبەردا خۆیان لە زیانە گەورەکان دەپارێزن.
توێژەرانی زانکۆکە دەڵێن: ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە رەنگە هیوایەک بۆ چارەسەری نوێ بۆ پوکانەوەی ماسولکەیی پەیوەست بە تەمەن دروست بکات.


