رووداو - تەندروستی دۆزینەوەیەک هیوا دروست دەکات بۆ تێکشکاندنی توانای شێرپەنجەکە لە خۆشاردنەوە لە سیستمی بەرگریی جەستە. پڕۆفیسۆر کەیت سوسەترلەند، پسپۆڕی بایۆلۆژیی شێرپەنجەی سییەکان لە پەیمانگەی پزیشکیی واڵت ئێلیزا هۆڵ لە ئوسترالیا رایگەیاند، لە تاقیگەدا بۆیان دەرکەوتووە خانەکانی بەرگری توانایەکی بەرزیان هەیە لە دۆزینەوە و لەناوبردنی خانە شێرپەنجەیییەکانی سی. بەگوێرەی توێژینەوەکە، بەکارهێنانی دوو دەرمانی پەسەندکراو ( Zoledronate و Tarlatamab ) دەتوانێت کارایی ئەم خانە بەرگرییانە زیاتر بکات بۆ هێرشکردنە سەر شێرپەنجەی سی بە شێوەیەکی کاریگەرتر. پسپۆڕانی پەیمانگەکە ئاماژەیان دا، بەکارهێنانی ئەم رێگە نوێیە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەو نەخۆشانەی سوود لە چارەسەری بەرگری وەردەگرن و بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە کوشندەکان.
تەندروستی26-10-2026ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: بەهۆکاری سیاسی رێگری لە هێنانی سێ ئامێری پزیشکی بۆ کۆیە دەکرێت