رووداو- تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە سلێمانی ئاشکرای دەکات، پەڵپینە کواڵیتیی سپێرم باشتر دەکات و باشترین شێوازی خواردنیشی تێکەڵکردنیەتی لەگەڵ زەڵاتەدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 25-10-2026 د. ستار ئیبراهیم، سەرۆکی بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکیی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە سلێمانی بە رووداوی رایگەیاند، لەنێو توێژینەوەکەدا ئەوەمان بۆ دەرکەوتووە، ئەگەر سێ رۆژ جارێک پەڵپینە بکرێتە نێو زەڵاتەوە و بخورێت، کواڵیتیی سپێرم باشتر دەبێت، بەجۆرێک دەشێت کێشەی کەمیی ژمارەی سپێرم چارەسەر بکات.
د. ستار ئیبراهیم ئەوەش باس دەکات کە پەڵپینە ئارەزووی سێکسی و توانای سێکیش بەهێز دەکات، بەمەش توانای وەچەخستەوەش باشتر دەبێت.
بەراوردکردنی نێوان جەرجیز و پەڵپینە، ئەم توێژینەوەیە پەسنی پەڵپینە بەسەر جەرجیردا دەکات، کە بۆ توانای سێکسیی پیاوان باشتر بێت و نەک تەنیا هەر ئەوەش بەڵکو، ریشاڵێکی زۆری تێدایە و هەرس باشتر دەکات، پاشانیش بڕێکی باش لە کانزا و ڤیتامینەکانی تێدایە.

