رووداو - تەندروستی
د. ئاراس جەلال، سەرۆکی بەشی پزیشکیی ددانی منداڵان لە زانکۆی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا تەکنەلۆژیای سێ دووری (3D) دەخوێندرێت.
بەگوتەی د. ئاراس جەلال، نوێترین تەکنەلۆژیا لەنێو تاقیگەکانی ددانسازیدا دەخوێندرێت و بەردەستن لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا. ئەوەشی گوت کە ''پزیشکانی ددانی هەرێمی کوردستان هیچیان کەمتر نییە لە پزیشکانی ددانی وڵاتانی دیکە بۆ تەکنەلۆژیا و ئامێرەکانی بەردەستیان''.
هەفتەی رابردوو کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی پزیشکانی ددان لە کەرکووک بەڕێوەچوو، دکتۆر جێگر دەربەندی، رێکخەری کۆنفرانسەکە گوتی: ساڵانە پێشکەوتن لە پزیشكیی دداندا دەکرێت و ئەپدەیتی پێوە دیارە.
دکتۆر جێگر دەربەندی گوتیشی، پزیشكانی ددان پێویستییان بە نوێگەری و نوێبوونەوەی زانیارییەکانیان هەیە، چونکە هەمیشە پسپۆڕییەکە لە نوێبوونەوەدایە.


