رووداو – تەندروستی
لە کەرکووک بە ئامادەبوونی نزیکەی 1200 پزیشکی ددان یەکەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی زانکۆی کەرکووک بۆ پزیشکانی ددان بەڕێوەچوو، تێیدا نوێترین پێشکەوتنەکانی پزیشکی پەیوەست بە ددان و پێداویستییەکان دەخرێنە روو.
د. ژیر هێرش، پزیشکی دەم و ددان بە رووداوی راگەیاند، بەشی پزیشکی ددان رۆژانە لە بواری تەکنەلۆژیا و دیجیتاڵیەوە نەک تەنیا هەنگاودەنێت، بەڵکو باز دەدات هەروەها ئامانجمانە زیرەکی دەستکرد لە نێو پزیشکان زیاتر بڵاو بێت
د. ژیر هێرش، دەڵێت "ئامانجمانە زیرەکی دەستکرد لە نێو پزیشکان زیاتر بڵاو بێت".
هەروەها د.محەممەد هەمەوەندی، پزیشکی دەم و ددان دەریخستووە، پێویستە بە زووترین کات چاندنی ددان ئەنجام بدرێت لەو کەسانەی پێویستیان پێیەتی، چونکە ئێسکی شەویلگەی مرۆڤ پێویستی بە راگرێک هەیە کە پاڵپشتی بکات و رایبگرێت.
ئەوەش باس دەکات کە مەرج نییە هەموو تەمەنێک گونجاو بێت بۆ چاندنی ددان و تا لە تەمەنێکی زووتردا بێت، باشترە.


