رووداو – تەندروستی
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر
رایگەیاند، نزیکەی 220 حاڵەتی تووشبوون بە سوورێژە تۆمارکراون و داوا لە دایک و
باوکان دەکات منداڵەکانیان بکوتن.
ئەمڕۆ یەکشەممە
18-10-2026 د. بێریوان ولیا، پسپۆڕی تەندروستیی
گشتی و بەرپرسی بەشی کوتان لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر، بە
رووداوی راگەیاند، نزیکەی 220 کەیسی تووشبووی سوورێژەمان هەیە و زۆرترین حاڵەتەکانیش
لە دارەتوو و خەبات بوون.
سەبارەت بە هەڵمەتی کوتان، د. بێریوان ولیا، دەڵێت
"750 کەسمان کوتانیان بۆ کراوە. تیمە گەڕۆکەکانمان لە هەندێک شوێن ماون و لە
هەندێک شوێن نەماون. بۆ هەر حاڵەتێک کە زانیومانە تووشبووە، 30 منداڵی چواردەوری ئەو
کەسەمان کوتیوە".
بەرپرسی بەشی کوتان لە تەندروستیی هەولێر
دەریدەخات، کوتان سەلامەتە و تەنیا دەبێتە هۆی تایەکی سووک کە جێگەی مەترسی نییە.
د. بێریوان ولیا، داوا لە دایک و باوکان دەکات
منداڵەکانیان بکوتن بۆ ئەوەی لە نەخۆشییەکە پارێزراوبن و گوتیشی "کوتان لە هەموو
بنکە تەندروستییەکان بەردەستە و دایکان و باوکان دەتوانن بە ئاسانی منداڵەکانیان
بکوتن".



