رووداو - تەندروستی
چارەسەرکردنی خەمۆکیی دایک لەکاتی دووگیانیدا کاریگەرییەکی ئەرێنی و راستەوخۆی لەسەر گەشەی مێشکی کۆرپە هەیە.
د. کاترین دێمەرس، پسپۆڕی دەروونناسی و پزیشکیی منداڵان لە زانکۆی کۆلۆرادۆ، سەرپەرشتی توێژینەوەیەکی کرد لەسەر خانمانی دووگیان کە نیشانەی خەمۆکییان هەبوو. ئەنجامەکان دەریانخست، ئەو منداڵانەی دایکەکانیان لە کاتی دووگیانیدا چارەسەری دەروونییان بۆ خەمۆکی وەرگرتبوو، گەشەیەکی ئەرێنی لە بەشی مێشکیان روویدابوو، کە لە ناوچەیەکی سەرەکیی بۆ کۆنترۆڵکردنی هەستەکان و یادگە.
د. کاترین دێمەرس رایگەیاند، خەمۆکیی لە کاتی دووگیانی کێشەیەکی باوە و کاریگەری لەسەر 20٪ بۆ 40٪ـی خانمان دادەنێت.
پسپۆڕان رێنوینی دەدەن، چارەسەرکردنی خەمۆکیی دایک لەکاتی دووگیانیدا، گەشەی مێشکی کۆرپەکەی دەپارێزێت.



