رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی ڤیێنا لە نەمسدا دەریخستووە، خواردنی کاسەیەک ماست لە رۆژێکدا، رۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە زیادکردنی بەکتریای سوودبەخش لە کۆئەندامی هەرسدا و بەهێزکردنی بەرگریی جەستە.
شێوازی ژیانی خێرا و پشتگوێخستنی سیستمی خۆراکیی هاوسەنگ، بەگوێرەی پسپۆڕان دەبێتە هۆی تێکچوونی هاوسەنگیی بەکتریاکانی نێو رێخۆڵە، کە ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر هەرسکردن و باری دەروونی دروستدەکات.
توێژەرانی زانکۆی ڤیێنا بۆیان دەرکەوتووە، بەکتریای سوودبەخشی نێو ماست یارمەتیی رێکخستنی کارکردنی رێخۆڵەکان دەدەن و رێگری لە هەوکردن و ئاوسانی سک دەکەن، ئەمەش وادەکات کۆئەندامی هەرس بە شێوازێکی زۆر چاوەڕوانکراو کار بکات.
ئەم دۆزینەوەیە، رێگەیەکی خۆراکیی سادە و بەتام بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی دەخاتەڕوو، کە پێویستی بە هیچ دەرمانێکی ئاڵۆز نییە، تەنها بە زیادکردنی ماست بۆ ژەمەکان، دەتوانرێت هاوسەنگی و بەرگریی لەش بەهێزتر بکرێت.



.png&w=3840&q=75)