رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی 16 ساڵی لە ستۆکهۆڵم دەریخستووە، ژیانکردن لە نزیک رووبەرە سەوزەکانەوە، مەترسیی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە لە کەسانی بەساڵاچوودا کەمدەکاتەوە، بەتایبەتی لەنێو خانماندا.
ئەنجامی توێژینەوەکە، کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ستۆکهۆڵم و پەیمانگای کارۆلینسکاوە ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری (Alzheimer’s & Dementia) بڵاو کراوەتەوە، داوا دەکات لە پلانی شارەکاندا گرنگیی زیاتر بە دروستکردنی رووبەری سەوزایی لە نزیک ماڵانەوە بدرێت.
لە توێژینەوەکەدا بۆ ماوەی 16 ساڵ چاودێریی نزیکەی 3,000 کەسی سەروو تەمەن 60 ساڵ کراوە کە لە سەرەتادا تووشی لەبیرچوونەوە نەببوون. لەو ماوەیەدا، 477 بەشداربوو، کە دەکاتە 16٪، تووشی لەبیرچوونەوە بوون.
توێژەران دەڵێن، "ئەنجامەکان یارمەتیی دارێژەرانی سیاسەت دەدەن بۆ پاراستن و زیادکردنی رووبەرە سەوزەکان لە نزیک ماڵانەوە، وەک سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ پاراستنی تەندروستیی مێشک لە کەسانی بەساڵاچوودا".
لەگەڵ ئەوەشدا، توێژەران ئاماژەیان بەوە کردووە کە توێژینەوەکە تەنیا لە یەک ناوچەی شاری ستۆکهۆڵم کراوە، بۆیە رەنگە ئەنجامەکان بۆ هەموو دانیشتووان و ناوچەکانی دیکە وەک یەک نەبن.
.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)

