رووداو - تەندروستی
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ لە کۆریای باشوور، خواردنەوەی کحول مەترسیی تووشبوون بە هەوکردنی جومگەکان زیاد دەکات و مەترسییەکەش بەگوێرەی بڕی خواردنەوەکە بەرزدەبێتەوە.
توێژەرانی کۆریای باشوور، بۆ ماوەی نزیکەی 10 ساڵ چاودێریی زیاتر لە یەک ملیۆن کەسی تەمەن 40 ساڵ و بەسەرەوەیان کردووە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەراورد بەوانەی کحول ناخۆنەوە، مەترسیی تووشبوون بە هەوکردنی جومگەکان بەمشێوەیە زیاد دەکات؛
- بەکارهێنانی کەم: 3.7٪
- بەکارهێنانی مامناوەند: 8.1٪
- بەکارهێنانی زۆر: 18.6٪
لە بەریتانیا زیاتر لە 9 ملیۆن کەس تووشی ئەم نەخۆشییە بوون و سەرەڕای ئەوەی کە تەمەن گەورەترین هۆکاری مەترسییە، بەڵام کحول پەیوەندیی بە سەدان کێشەی تەندروستییەوە هەیە، سیستمی تەندروستیی بەریتانیا (NHS) رێنوێنی دەدات کە لە هەفتەیەکدا لە 14 یەکە زیاتر کحول نەخورێتەوە.
.jpeg&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)