رووداو - تەندروستی
پاککردنەوە و چارەسەرکردنی رەگی ددانی هەوکردوو، کاریگەریی ئەرێنیی بەسەر تەندروستی گشتیی جەستەدا هەیە و یارمەتیی دابەزاندنی هەوکردن و کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن دەدات.
زانکۆی شاهانەی بەریتانی دەریخستووە، توێژینەوەیک لەسەر کۆمەڵێک نەخۆش ئەنجامدرا کە کێشەی هەوکردنی قووڵی ددانیان هەبووە و چارەسەری پزیشکیی رەگی ددانیان بۆ کراوە.
توێژەران بە وردی پشکنینیان بۆ گۆڕانکارییەکانی کیمیای خوێنی نەخۆشەکان کردووە پێش و دوای چارەسەرکردنی ددانەکانیان دەرکەوتووە؛
- باشتربوونی کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن.
- هاوسەنگبوونی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا.
- کەمبوونەوەیەکی بەرچاو لە نیشانەکانی هەوکردن لە جەستەدا، پەیوەندییان بە نەخۆشییەکانی دڵەوە هەیە.
بەگوێرەی پسپۆڕانی زانکۆ بەریتانییەکە، بەکتریا لەڕێگەی ددانی هەوکردووەوە دەچێتە سووڕی خوێنەوە و دەبێتە هۆی هەوکردنی گشتیی جەستە، ئەمەش مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە زیاد دەکات.
هەر بۆیە پێشنیاز دەکرێت کە؛
- رۆژانە دوو بۆ سێ جار ددانەکان بشۆردرێن.
- دوای شووشتنی ددانەکان، بە پەتی پاککردنەوەی ددان نێوان ددانەکان پاک بکرێنەوە.
- ئەو خۆراک و خواردنەوانەی کە ددانەکان تێکدەدەن کەم بکرێنەوە.


