رووداو - تەندروستی
دەرمانێکی نوێ، ئەگەر رەزامەندی وەربگرێت زۆر باشتر لە چارەسەری کیمیایی یارمەتی تووشبوانی شێرپەنجەی سییەکان دەدات.
کۆمپانیاییەکی بەریتانی داواکارییەکی پێشکێش بە دەزگاری خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) کردووە بۆ پەسندکردنی چارەسەری تێکەڵاو بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی سییەکان.
کۆمپانیای ئەسترازێنێکا داواکاریی پێشکێش بە دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) کردووە بۆ پەسندکردنی چارەسەری تێکەڵاو بە ناوی ئۆرپا سیستا گریسۆ (ORPATHYS-TAGRISSO) بۆ ئەو کەسانەی تووشبووی شێرپەنجەی سییەکانی قۆناخە پێشکەوتووەکانن.
دەرمانی ئۆرپاسیس بە هاوبەشی لەلایەن هەردوو کۆمپانیای ئەسترازێنێکا و هەچ-مێد پەرەی پێدەدرێت و لەلایەن ئەسترازێنێکاوە دەخرێتە بازاڕەوە.
کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، چارەسەرە تێکەڵاوەکە بە بەراورد بە چارەسەری کیمیایی ماوەی ژیانی بەبێ بەرەوپێشچوونی نەخۆشییەکە درێژی کردووەتەوە.
هەچ مێد ئاماژەی بەوەشکردووە، دەرمانی ئۆرپاسیس پێشتر لە چین پەسندکراوە.



