رووداو - تەندروستی گاڤی، یاریزانی هێڵی نێوەڕاستی ئیسپانی و یانەی بارسێلۆنا ئاشکرای کردووە، بەهۆی ئەو گوشارە دەروونییانەی کە بەهۆی پێکانەوەکانەوە تووشی بووە، گرنگە کە سەردانی پزیشکێکی دەروونی بکات. گاڤی ئەوەی باس کردووە کە پێشووتر سەردانی هیچ پزیشکێکی دەروونیی نەکردووە، بەڵام دەڵێت: پاڵپشتی و رێنوێنیی دەروونی دەتوانێت سوود بە یاریزان بگەیێنێت تەنانەت کاتێک بە قۆناخێکی سەختيشدا تێناپەڕێت. هەر بۆیە بە باشی دەزانێت کە بچێتە لای پزیشکێکی دەروونی. گاڤی دەڵێت: خێزانەکەم پەناگەم بووە لەو قۆناخە سەختانەی بەهۆی پێکانەوە پێیدا تێپەڕیوم، کاروانی وەرزشیی یاریزانە ئیسپانییەکە لە ساڵانی رابردوودا رووبەڕووی زنجیرەیەک پێکان بووەوە، دیارترینیان پێکانێکی قورسی ئەژنۆی بوو کە بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دووریخستەوە و ناچاریکرد بەرنامەیەکی درێژخایەنی چارەسەر و راهێنانەوە ئەنجام بدات. گاڤی دان بەوەشدا دەنێت کە پێشووتر ئارام نەبووە و هەمیشە کەسێکی بە جموجۆڵ بووە، بەڵام دوای ئەو پێکانانە و رێکارەکانی چاکبوونەوە، ئارامتر بووەتەوە.
تەندروستی01-10-2026کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان: لە هەوڵداین بۆ یەکخستنی نرخی دەرمان لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق
تەندروستی01-10-2026ئەسترازێنێکا داوای رەزامەندیی FDAی ئەمریکی بۆ چارەسەرێکی نوێی شێرپەنجەی سییەکان دەکات