رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنەوە ساڵانە 32٪ـی خەڵک گیان لەدەستدەدەن کە 85٪ـیان بەهۆی تووشبوونیانە بە جەڵتەی دڵ.
رێکخراوەکە ئاشکرای دەکات، زیاتر لە سێ لەسەر چواری ئەو قوربانییانەی بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە دەمرن، لە وڵاتە هەژار و داهات مامناوەندەکانن وەکو هەرێمی کوردستان و عێراق.
هەر بۆیە رێکخراوەکە هۆشداریی گشتیی دەدات کە گرنگە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن هەر لە قۆناخە سەرەتاییەکاندا دەستنیشانبکرێن، بۆ ئەوەی چارەسەرکردن بە رێنوێنی و دەرمان دەستپێبکات.
ئەوانەی مەترسیی تووشبوونیان بە جەڵتە زۆرە؛
* پیاوان
* جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشەکان
* تووشبووانی بەرزەپەستانی خوێن
* قەڵەو و کێشزۆر
* کەمجووڵە
* ئەوانەی تووشبووی جەڵتە و نەخۆشییەکانی دڵ لە خێزانەکانیان هەیە
* تووشبووی شەکرە و بەرزەچەوری
ئەگەر بەم شێوەیەیت، دڵت گیری خواردووە بە دەستەوە و تۆڵەت لێدەکاتەوە
+ چەورییەکانت بەرزن
+ جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ دەکێشیت
+ پەستانی خوێنت بەرزە
+ شەکرەت هەیە
+ قەڵەویت و تەنگەت ئەستوورە
+ خۆراکی خێرا دەخۆیت و درەنگیش دەخەویت
+ هەموو شەوێک کحول دەخۆیتەوە
تۆڵەکردنەوەی دڵ چۆنە؟
+ تووشبوون بە جەڵتە
+ پەککەوتەبوون
+ خەواندن لە ژووری چاودێریی چڕ
+ خەرجکردنی بڕێکی زۆر پارە بۆ چارەسەرییەکان
+ قەرزاربوون
+ لەدەستدانی کار و نەمانی بژێوی بۆ ماڵ و منداڵت
+ خەمباربوونی کەسانی ئازیزت
+ گیانلەدەستدانت



