رووداو - تەندروستی
خواردنی سەوزە و میوە و خۆراکە دەوڵەمەندەکان بە ریشاڵ، یارمەتیدەرێکی سەرەکییە بۆ هەبوونی خەوێکی قووڵ و ئارام لە شەواندا.
پەیمانگەکانی بواری خۆراک و خەو لە بەریتانیا و ئەمریکا دەریخستووە، ئەو کەسانەی خۆراکی دەوڵەمەند بە ریشاڵ دەخۆن، وەک سەوزە، میوە و دانەوێڵە، کاتێکی زیاتر لە خەوی قووڵدا بەسەر دەبەن.
خەوی قووڵ ئەو قۆناخەیە کە جەستە تێیدا پشووی تەواو وەردەگرێت. ریشاڵەکان یارمەتیی کۆئەندامی هەرس دەدەن و مێشک هێور دەکەنەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی خەوێکی ئارامتر.
بەگوتەی پزیشکانی پەیمانگاکە، بۆ چارەسەرکردنی بێخەوی و ماندووێتی، خواردنی خۆراکی وەکو شۆفان، نیسک، سەوزەی گەڵادار و میوە لە ژەمەکاندا پێویستە. ئەم خۆراکانە تەندروستیی جەستە دەپارێزن و یارمەتیی خەوێکی باشتر دەدەن.


