رووداو - تەندروستی
پزیشکانی گەنج (پزیشکانی خولاو) لە کەرکووک مانیان لە دەوام گرتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-9-2026 لەبەردەم فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک ژمارەیەک پزیشک بە نوێنەرایەتیی 280 پزیشکی گەنج گردبوونەوە و بایکۆتی کاریان کرد و نوێنەرێکیان دەڵێت، داوا دەکەین پزیشکە خولاوە گرێبەستەکان تەنیا وەکو گرێبەست نەمێننەوە، بەڵکو دابمەزرێن.
دکتۆر محەممەد عەبدولواحید، پزیشکی نیشتەجێی خولاو لە کەرکووک و نوێنەرێکی پزیشکانی خۆپێشاندەر دەڵێت: کەلێن کەوتووەتە نێو خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، چونکە مانمان گرتووە.
ئەو پزیشکانە لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق کراوە و مانگرتنەکەش هەموو پارێزگاکان دەگرێتەوە.



