رووداو – تەندروستی
بەپێی ئاماری فەرمیی نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری، لە ماوەی مانگی رابردوودا (مانگی ئابی 2026)، کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی فراوانی پزیشکی، نەشتەرگەری و پشکنین پێشکەش بە هاووڵاتیان کراون، کە تێیدا سەردانیکەرانی راوێژکارییەکان بە گشتی گەیشتوونەتە 41 هەزار و 715 کەس.
ئامارە فەرمییەکان دەخەنە روو کە سەردانی هاووڵاتیان بۆ بەشە جیاوازەکان بەم جۆرە دابەش بوون:
- راوێژکاریی فریاکەوتن: 23328
- راوێژکارییەکانی رزگاری: 18387
- پێشوازیی فریاکەوتن: 4341
- نەخۆشی خەوێنراو لە نهۆمەکان و نهۆمەکانی فریاکەوتن: 1773
- حاڵەتەکانی مردن: 26
ئاماری گشتیی نەشتەرگەرییە ئەنجامدراوەکان: لە هەمان ماوەدا، کۆی گشتی هەزار و 139 کەس نەشتەرگەریی جۆراوجۆر ئەنجام دراون، بەم جۆرە:
- نەشتەرگەریی گشتی: 399
- نەشتەرگەریی میزەڕۆ: 345
- نەشتەرگەریی قوڕگ، لووت و گوێ: 225
- نەشتەرگەریی شکان: 125
- نەشتەرگەریی روو و شەویلاگ: 45
پشکنین و خزمەتگوزارییە پزیشکییە وردەکانی دیکە: لە ماوەی مانگی ئابدا، ئەم خزمەتگوزارییانەش پێشکەش بە نەخۆشەکان کراون:
- پشکنینی تاقیگە: 65516
- تیشکی دیجیتاڵی: 11345
- سۆنار: 3762
- تیشکی رەنین (MRI): 829
- هێڵکاریی دڵ: 486
- تیشکی سی تی سکان: 375
- دۆپلەر: 120
- شكاندنی بەرد: 30
.png&w=3840&q=75)

