رووداو -تەندروستی
توێژینەوەیەک دەریدەخات، تەرخانکردنی تەنیا 30 چرکە دەتوانێت گووشاری دەروونی کەم بکاتەوە و ئارامی بە مرۆڤ ببەخشێت، ئەمەش وەک چارەسەرێک بۆ ژیانێکی پڕگوشاری دەروونی.
کۆمەڵەی ئەمریکیی دەروونناسی دەریخستووە، مێشک لە کاتی گوشاردا پێویستی بە پشووی خێرا هەیە و تەنانەت چالاکییە بچووکەکان دەتوانن سیستمی دەماری هێمن بکەنەوە.
بەپێی رێنوێنییەکانی کۆمەڵەی ئەمریکیی دەروونناسی ئاماژە دەدات، بۆ کەمکردنەوەی خێرای گووشاری دەروونی و پشوودانی مێشک، چەند راهێنانێکی سادەی 30 چرکەیی رۆڵی کارایان هەیە:
- هەناسەدانی قووڵ بۆ ماوەی 30 چرکە، سیستمی دەماریی هێمن دەکاتەوە، هەروەها بەهۆی خێراکردنی گەیاندنی ئۆکسجین، لێدانی دڵ خاو دەکاتەوە و مێشک ئارام دەکاتەوە.
- بینینی سرووشت یان ئاسمان بۆ ماوەی 30 چرکە، سەرنجی مێشک دەگۆڕێت و یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی خێرای هۆرمۆنەکانی گووشاری دەروونی.
- بیرکردنەوە لە شتێکی ئەرێنی لە کاتی کارکردندا وەک تەکنیکێک بەکاردێت بۆ دوورخستنەوەی مێشک لە نیگەرانی و دڵەڕاوکێ.
- رێککردنەوەی دۆخی جەستە، لەڕێگەی راستکردنەوەی کاتیی پشت و شانەکانەوە، گرژیی ماسولکەکان کەمدەکاتەوە و پەیامی ئارامبوونەوە بۆ مێشک دەنێرێت.


