تەندروستی - رووداو
پسپۆڕانی تەندروستی لە زانکۆی هارڤارد هۆشداری دەدەن لەوەی بەکارهێنانی بەردەوامی مادە پاککەرەوە کیمیاییەکان لە ماڵەوە، زیان بە کۆئەندامی هەناسە دەگەیێنێت و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی رەبۆ زیاد دەکات.
بەگوێرەی توێژینەوەکان، بەکارهێنانی بەردەوامی سپرای پاککەرەوە و مادە کیمیاییە بەهێزەکان دەبێتە هۆی هەڵمژینی ئەو پێکهاتە زیانبەخشانەی کە رێڕەوی هەناسە دەوروژێنن و دەبنە هۆی هەوکردن.
توێژینەوەکان دەریانخستووە، ئەو کەسانەی بە بەردەوامی کاری پاککردنەوە دەکەن، بەتایبەتیش خانمان، توانای سییەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و زیاتر تووشی نیشانەکانی هەناسەتەنگی دەبنەوە.
پسپۆڕان زانکۆی هارڤارد بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان ئەم رێنوێنیانە دەخەنەڕوو:
- لەکاتی پاککردنەوەدا، دەرگا و پەنجەرەکان بکرێنەوە بۆ ئەوەی هەوای ژوورەکان بگۆڕدرێت.
- بەکارهێنانی بەرهەمە سرووشتییەکان وەکو سرکە و سۆدە لەبری مادە کیمیاییە بەهێزەکان.
هۆشداری لە دەیان جۆری پاککەرەوە لەنێو بەرنامەی دکتۆر ئاراسدا دەدرێت



