رووداو - تەندروستی
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پشت بە توێژینەوە جیهانییەکان دەبەستێت و دەریخستووە، لە 8٪ بۆ 13٪ی خانمان لە تەمەنی منداڵبوون تووشی فرەکیسی هێلکەدان دەبن. رێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لەوانەیە تا 70٪ی حاڵەتەکان لە جیهاندا دەستنیشان نەکرابن.
نیشانە سەرەکییەکانی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە بریتین لە؛
- تێکچوونی سووڕی مانگانە.
- بەرزیی ئاستی هۆڕمۆن دەبێتە هۆی دەرکەوتنی مووی زیادە.
-زیپکە یان رووتانەوەی قژ.
- لەگەڵ بوونی چەندین کیسی بچووک لە هێلکەدانەکاندا لە پشکنینی سۆنەردا دەردەکەوێت.
مەترسییەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە:
- تووشبوون بە شەکرەی جۆری 2
- نەخۆشییەکانی دڵ
- کێشەی دەروونی وەک خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.
بەپێی رێنوێنییەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکە لەڕێگەی گۆڕینی شێوازی ژیانەوە دەبێت، بریتییە لە؛
- دابەزاندنی کێش، وەرزشکردن و کەمکردنەوەی کاربۆهیدرات و شەکر.
- چارەسەری پزیشکی وەک بەکارهێنانی حەبی رێکخستنی سووڕی مانگانە لەژێر چاودێری پزیشکدا پێشنیاز دەکرێت.
.png&w=3840&q=75)


