رووداو – تەندروستی
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران رایدەگەیێنێت، لە ماوەی یەک مانگدا 500 جار کرداری شووشتنی گورچیلە لە سنوورەکە ئەنجامدراوە و دەشڵێت، مانگی داهاتوو ژووری چاودێریی چڕ لە سۆران دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13-9-2026 د. کامەران محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران رایگەیاند، پێشتر تەنیا یەک سەنتەری شووشتنی گورچیلە لە سۆران هەبووە، بەڵام ئێستا لە چۆمان و بارزانیش سەنتەری شووشتنی گورچیلە کراوەتەوە و بوونەتە سێ سەنتەر کە 22 ئامێری شووشتنی گورچیلەیان هەیە.
بە گوتەی د. کامەران محەممەد، مانگانە نزیکەی 60 بۆ 70 نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەرانە دەکەن.
سەبارەت بە پڕۆژەی داهاتوو، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، مانگی داهاتوو ژووری چاودێریی چڕ کە لە 4 تەخت پێکدێت لە نەخۆشخانەی فێرکاری سۆران دەکرێتەوە و رەزامەندی بۆ دابینکردنی ئامێری پشکنینی مەمک (مامۆگرام) بۆ بارزان وەرگیراوە و مانگی داهاتوو دابین دەکرێت.
.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)

