رووداو - تەندروستی
گەنجێک تاکە گونێکی هەبووە و لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر تاکەکەی دیکەی بە دەستکردی بۆ دانرا. بەپێی پزیشکی نەشتەرگەر، ئەمە یەکەمجارە نەشتەرگەری لەو جۆرە لە نەخۆشخانەکە بکرێت و موژدەیەکە بۆ ئەوانەی بە هۆکاری جیاواز گونیان لەدەستداوە.
ئەوەش باس دەکرێت کە گونە دەستکردەکە تەنیا بۆ جوانکارییە و هیچ فەرمانێکی بایۆلۆژی نییە بۆ دروستکردنی سپێرم و تێستۆستیڕۆن.
د. مستەفا عوسمان سەرپەرشتیی نەشتەرگەرییەکەی کردووە و دەڵێت، ئەو گونە دوو گونی هەیە، بەڵام تەنیا یەکێکیان فەرمانی بایۆلۆژیی هەیە و ئەوەکەی دیکە تەنیا سلیکۆن و پلاستیکە کە پڕکراوە لە گیراوەی (نۆڕماڵ سەڵاین).
.png&w=3840&q=75)
