رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە ئەڵمانیا دەریخستووە، تەکنیکێکی سادە کە پشت بە دەست لێدانی هێمنانەی پێست دەبەستێت، دەتوانێت یارمەتیی ئەو کەسانە بدات کە ناتوانن واز لە خووی نینۆک خواردن بهێنن.
زانکۆی هامبۆرگ ئیپندۆرف ئاماژە بەوەدەکات کە تەکنیکەکە بریتییە لە مەساجکردن یان دەست لێدانی سووکی سەرپەنجەکان و لەپی دەست، بە لایەنی کەمەوە رۆژی دوو جار، یان لە هەر کاتێکدا کە کەسەکە هەستی بە پاڵنەری ئەنجامدانی ئەو خووە کرد.
زانکۆ ئەڵمانییەکە ئاشکرای دەکات، 53%ی بەشداربووان دوای 6 هەفتە هەستیان بە باشتربوون کردووە.
د. ستیفن مۆریتز، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، رایگەیاند، "ئەگەر تۆ نینۆکەکانت دەخۆیت و دڵەڕاوکێت هەیە تەنیا بە هێمنی دەست لە دەستت بدە، ئەم شێوازە دەکرێت وەک یارمەتییەکی سەرەتایی بۆ ئەو کەسانە بەکاربهێنرێت کە چاوەڕێی وەرگرتنی چارەسەری دەروونی دەکەن."
.png&w=3840&q=75)
