رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نێودەوڵەتی بە ناوی (COSMOS) دەریخستووە، ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی زۆریش مۆبایل بەکاربهێنن، مەترسیی تووشبوونیان بە گرێی مێشک زیاتر نییە بەراورد بەوانەی کەمتر بەکاریدەهێنن.
توێژینەوەکە، کە لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی شێرپەنجە (IARC) و چەند ناوەندێکی دیکەی جیهانییەوە ئەنجامدراوە، بۆ ماوەی زیاتر لە 7 ساڵ چاودێریی زیاتر لە 250 هەزار بەکارهێنەری مۆبایلی کردووە، کە زۆرێکیان پێشتر بۆ ماوەی 15 ساڵ یان زیاتر بە بەردەوامی مۆبایلیان بەکارهێناوە.
دەرکەوتووە رێژەی تووشبوون بە گرێی مێشک لەنێو ئەو کەسانەی زۆرترین ماوە مۆبایلیان بەکارهێناوە، جیاواز نەبووە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە کەمتر بەکاریان هێناوە.
ئاژانسەکە ئاماژە بەوەدەکات ئەم ئەنجامەکان دەرخەری ئەوەن بەکارهێنانی مۆبایل پەیوەندییەکی راستەوخۆی بە زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە گرێیەکانی مێشکەوە نییە.
.png&w=3840&q=75)
