رووداو - تەندروستی
گۆڕانکاری لە نینۆکەکاندا دەکرێت نیشانەی بوونی چەندین نەخۆشیی شاراوە بێت لە جەستەدا و پزیشکانی مایۆکلینیک دەڵێن، نینۆکەکان تەنیا بۆ جوانکاری نین، بەڵکو دەتوانن وەک ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە کێشە تەندروستییەکان ئاشکرا بکەن.
د. رەچڵ میست، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لە مایۆکلینیک دەڵێت: هەر گۆڕانکارییەکی نەخوازراو لە رەنگ، شێوە یان ئەستووریی نینۆکەکاندا دەکرێت پەیامێکی گرنگ بێت لەلایەن جەستەوە، ئەو جەخت لەسەرچەند نیشانەیەکی سەرەکی دەکەنەوە دەبێت بە هەند وەربگیرێن:
- کۆمەڵە کونیلەی ورد: دەکرێت هێمایەک بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی پێستی سەدەفی بێت.
- ئەستووربوون و خڕبوونی نینۆکی پەنجە: زۆرجار پهیوهندیی بە کەمیی ئۆکسیجنی خوێن و کێشەی سییەکانەوە هەیە.
- شێوەی کەوچکی: کاتێک نینۆک بەرەو ناوەوە چاڵ دەبێت، ئاماژەیە بۆ کەمیی ئاسن یان تێکچوونی دۆخی جگەر.
- لێبوونەوە و هەڵوەرینی نینۆک: بەهۆی هەوکردن، پێکان یان کاریگەریی هەندێک دەرمان روودەدات.
- زەردبوونی نینۆک: دەکرێت نیشانەی کێشەیەکی درێژخایەنی سییەکان و هەوکردنی رێڕەوی هەوا بێت.
بەکارهێنانی شێدارکەرەوە بۆ نینۆکەکان بۆ رێگریکردن لە شکان، دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی مادە کیمیاییە بەهێزەکان و پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکیی دەوڵەمەند بە ڤیتامین و کانزاکان وەک بایۆتین و ئاسن بۆ بەهێزکردن و گەشەی نینۆکەکە.



.png&w=3840&q=75)