رووداو - تەندروستی
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی گۆڤاری پزیشکیی Lancet، دانیشتووانی جیهان ساڵانێکی زیاتری تەمەنیان بە نەخۆشیی درێژخایەن و پەککەوتن بەسەردەبەن.
د. هێدی کریت، پسپۆڕ و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، "زیادبوونی تەمەنی مرۆڤ تەنیا مانای تەمەنێکی درێژتر نییە، بەڵکو گرنگ ئەوەیە ئەو ساڵانە چەند بە تەندروستی تێدەپەرێنێت''.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات، تێکڕای ئەو ساڵانەی هاووڵاتییان بە دۆخی تەندروستیی خراپەوە دەژین بۆ نزیکەی 7 یان 10 ساڵ بەرز بووەتەوە، واتە ئەگەر کەسێک 70 ساڵ بژی، 10 ساڵی لە نەخۆشیدا بەسەردەبات. ئەمەش ئاستەنگێکی گەورە بۆ سیستمی تەندروستیی جیهان دروستدەکات.
هەروەها توێژەران دەڵێن، نەخۆشییەکانی ئێسک و جومگەکان (وەک ئازاری پشت)، کێشە دەروونییەکان (وەک خەمۆکی)، قەڵەوی و بەرزیی شەکری خوێن، هۆکارە سەرەکییەکانی کەمبوونەوەی ساڵەکانی ژیانی تەندروستن.
بەپێی راپۆرتەکە، پشکنینی پێشوەختە و گرنگیدان بە هۆکارە مەترسیدارەکان لە تەمەنی گەنجیدا، کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر پاراستنی تەندروستیی گشتی دەبێت.
.png&w=3840&q=75)

.png&w=3840&q=75)
